فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان و سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن دەكاتەوە كە هەر كەس و میدیایەك وێنە و ڤیدیۆی كەوتنەخوارەوەی درۆن بڵاو بكاتەوە، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
لە ئاگادارییەكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە: ئااگداری سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندنی (ناوخۆیی و بیانی) و هاووڵاتییان دەكەینەوە، لەپێناو پاراستن و ئاسایشی نیشتمانی و رێگریكردن لە هەر لێكەوتەیەكی نەرێنی، پێویستە هەمووان پابەندی ئەم رێنماییانەی خوارەوە بن:-
یەكەم/ هەر كەسێك ڤیدیۆی كەوتن یان ئاراستەكردنی درۆن بگرێت، با تەنیا بۆ ژمارەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بنێرێت، چونكە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە بدرێتە میدیاكان، یان لە پەیج و هەژماری كەسی بڵاو بكرێتەوە، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.
دووەم/ نزیكبوونەوە لەو شوێنانەی كراونەتەوە ئامانج، یان وێنەگرتن و بڵاوكردنەوەی دیمەنەكانیان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
سێیەم/ دەزگاكانی راگەیاندن دەبێت بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن و شوێنی رووداوەكان ئاشكرا نەكەن، هەر كەناڵێك پابەند نەبێت رێكاری یاسایی توندی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.