Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 21:03

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان وەڵامی دەستەی گومرگەكانی عێراق دەداتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بابەتی شموولكردنی خۆراك و دەرمان لە سیستەمی ئەسیكۆدا بۆ وەرگرتنی رەسم و گومرگ وەڵامی دەستەی گومرگەكانی عێراق دەداتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ سەر بە وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: سەبارەت بە بڵاوکراوەیەکی دەستەی گومرگەکانی عێراق کە لە پێگەی ئەلیکترۆنی دەستەکە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە شموولی بابەتەکانی (خۆراک و دەرمان) لە چوارچێوەی سیستەمی ئەسیکۆدا و وەرگرتنی ڕەسم و باج بۆ حسابی گومرگەکانی عێراق یاخود باجەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل کە لە ڕێگای (البیان المسبق) بۆ ماوەی (3) مانگ کە لە (31/5/2026) کۆتایی دێت.

هەروەها رایدەگەیەنێت "بۆ سەرجەم بازرگانان و کۆمپانیاکان و ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە کە ئەو بڵاوکراوەیە پێچەوانەی خاڵی (8)ـه، لە بڕیاری ژمارە (569)ی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵە کە ئاماژە بەوە دەدات وەرگرتنی ڕەسمی گومرگی لەو نووسینگە گومرگییانە دەبێت کە کەلوپەل و کاڵاکانی لێوە هاوردە دەکرێت، وە هەروەها لەم بڕیارەیان هیچ جۆرە هەماهەنگییەکیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەکردووە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ئاماژەی بەوەش دا "هەموو بازرگان و کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و خۆراک دڵنیا دەکەینەوە کە ڕێکارەکان لە گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەهەمان میکانیزمی پێشوو جێبەجێ دەکرێت لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان" .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.