Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 01:11

سەرۆککۆماری ئێران: هێندێک وڵات هەوڵی ناوبژیوانی دەدەن

کوردستان TV
100%

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ نێوەندگیری و هێورکردنەوەی بارودۆخەکە ڕاگەیاند.

پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد هەندێک لە وڵاتان هەوڵەکانیان بۆ نێوەندگیری دەست پێ کردووە و ڕایگەیاند: "وڵامی ئێمە بۆ ئەوان ڕوونە؛ ئێمە پابەندین بە ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا، بەڵام لە بەرگریکردن لە شکۆ و دەسەڵاتی وڵاتەکەمان، تەنانەت بەقەد سەرە دەرزییەکیش دوودڵ نین."

لە درێژەی پەیامەکەیدا، سەرۆککۆماری ئێران ڕووی دەمی کردە نێوەندگیرەکان و وتی: "دەبێت ڕووی قسەی نێوەندگیری لەوانە بێت کە بە کەم سەیرکردنی گەلی ئێران، ئاگری ئەم جەنگەیان هەڵگیرساند."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.