ئەمڕۆ شەممە میدیاكانی نزیك له حكوومه‌تی ئێران بڵاوییان كرده‌وه، كە 36 قوتابی كچ لە قوتابخانەیەك لە باشووری ئێران لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمه‌ریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە كوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه : لە هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیل‌دا قوتابخانەیەكی كچان له باشووری ئێران كراوه‌ته ئامانج و به‌و هۆیه‌وه 36 قوتابی كچ كوژراون.
ئه‌وه‌ش هاتووه: هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كه ته‌واوی قوتابخانه‌كه خاپوور بووه و چه‌ندین برینداریش له مامۆستایان و قوتابیان و ستافی قوتابخانه‌كه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.