Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 15:14

كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە هەردوو رۆژەكەدا باران دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزمتر دەبنەوە.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکووک نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەڵام لە ناوچەکانی تر وەك پارێزگای دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت، بارانی مامناوەند لە زۆربەی ئەو ناوچانە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت".

كەشناسی رایگەیاند "ئەمڕۆ هەینی لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت"

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، كەشناسی رایگەیاند: پلەکانی گەرما بە نزیکی 2 - 4 پلە نزم دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان 5 - 7 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.

بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی ئاماژەی بەوە دا "بەهەمانشێوە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەبارێت، هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور هەیە".

هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی كە بەمشێوەی خوارەوە دەبن:-

هەولێر 15 پلەی سیلیزی

پیرمام 8 پلەی سیلیزی

سۆران 10 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی

سلێمانی 13 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی

دهۆک 8 پلەی سیلیزی

زاخۆ 9 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان  20 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.