Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 22:10

شەڕ لەنێوان پاكستان و ئەفغانستان گەرم بوو.. كوژراو و برینداری زۆر هەیە

کوردستان TV
100%

تا دێت شەڕ و پێكدادانەكان لەنێوان سوپای پاكستان و چەكدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان لە سنوورەكانی پاكستان زیارتر دەبێت، لەلایەن هەردوولا كوژراو و برینداری زۆر هەیە.

عەتائەڵا تارار وەزیری راگەیاندنی پاكستانی لەبارەی قوربانییەكان رایگەیاند: هێزەكانی سوپای پاكستان لە لە رووبەڕووبوونەوەكاندا تا ئێستا توانیویانە 36 چەكداری تاڵیبان بكوژن، هەروەها ژمارەیەكی زۆری دیكەش بریندار بوونە.

سەبارەت بە قوربانییەكان لەلایەنی پاكستان، عەتائەڵا تارار گوتی: بەداخەوە لە ئۆپڕاسیۆنەكانی چەند رۆژی رابردوو دوو سەربازی پاكستانی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها سێی دیكەش بریندار بوون.

چەند رۆژێك پێش ئێستا پاكستان چەند هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر هەردوو شاری نەنكرهار و بەكتیكای ئەفغانستانی دەست پێ كرد، لە هێرشەكەدا چەندین هاووڵاتی مەدەنی كە لەنێویاندا منداڵ و ئافرەت هەن كوژراون، ئەمە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان بڵاویان كردۆتەوە.

لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی سوپای پاكستان، شەوی رابردوو بزووتنەوەی تاڵیبان هێرشێكی بەرفراوانی بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی سوپای پاكستان لە شاری دیوراند لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەست پێ كرد، تا ئێستا شەڕ و پێكدادانەكان لەنێوان هەردوولا بەردەوامە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.