Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 02:23

بۆ ماوەی 18 رۆژ پشوو بۆ قوتابییان راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ماوەی 18 رۆژ پشووی بۆ قوتابییانى هەرێمى کوردستان راگەیاند ئەوانەی لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن.

عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: وەزارەتى خوێندنی باڵا بریارێکی گرنگی لە بەرژەوەندی قوتابییانی هەرێمى کوردستان دەركردووە ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: بە نووسراوى فەرمى، وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیاریداوە لە رێكەوتی 10/3 تاكو 28/3ی 2026 ئەو قوتابییانەی هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، دەتوانن بگەرێنەوە.

راشیگەیاند: قوتابییان ئەو ماوەیەى کە دەگەرێنەوە کە ماوەكەی 18 رۆژە، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان بۆ دروست نابێت.

ئامانج لەم بڕیارەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بەشداریکردنى قوتابییانی هەرێمى کوردستانە لە جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز و جەژنى نەورۆز و بۆنە و ئاهەنگەکان بەو بۆنەیەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.