Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 06:00

پۆلیسی هەولێر: دوو تۆمەتباری ڕووداوەکەی شارەدێی ڕزگاری دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئەمشەوی شارەدێی ڕزگاری بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بکوژەکان دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو لە کاتژمێر 08:00، لە شارەدێی ڕزگاری لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، کەسێک تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس بە ناوەکانی (زوهێر مصطفی بوزو ) و ( محمد یوسف ملا فرخ).

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هەردوو تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکەیان بە ناوەکانی (ی. م.ع ) و (ع. ی. م) دەستگیرکردووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

هەروەها پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستا لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.