هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە شەش شوێنی ڕێگەی کەسنەزان – گۆمەسپان کامێرای گەڕۆکی تۆمارکردنی سەرپێچیی خێرایی دادەنرێت.
رۆژی چوارشەممە 25ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی خێرایی و پاراستنی گیانی سەلامەتیی گشتی، لە شەش شوێنی ڕێگەی سەرەکیی کەسنەزان – گۆمەسپان، کامێرای گەڕۆکی تۆمارکردنی سەرپێچیی خێرایی دادەنرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، ئەو شوێنانەی کامێرایان لێ دادەنرێت بریتین لە:
گوندی مام چۆغان
گوندی کانی شاوێردی
هەوارازە نەفتە
بەردەباز
کانی کەوان
ناوچەی گۆمەسپان
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و سەرنشینەکانیان، پابەندی خێرایی دیاریکراو بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.