Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 09:36

لە کەلار لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک بەسەختی بریندار بوو

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ، لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک بەهۆی پێکدادان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک بەسەختی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.

شەوی چوارشەممە 25ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە نزیک ترافیک لایتی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لە شاری کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان ئاڵتیما) و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا و لە ئەنجامدا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە کە گەنجێکی لەدایکبووی ساڵی 2006 ـە بەسەختی بریندار بووە.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، بریندارەکە سەرەتا گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەڵام دوای ئەنجامدانی چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.