نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان، وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری ناوبراو کرد و هاوخەمیی خۆی دەربڕی.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو ویداد ئەرسەلان، وەزیری پێشووترى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەکەیان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.
لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/23
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.