بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی ناسەقامگیر ڕوو لە هەرێم دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت هەروەها لە ناوچەکانی رۆژهەڵات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمەباران لەهەندێک ناوچەی سنووری رۆژهەڵات. پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی سێشەممە، 24ـی شوبات، کەشناسی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی کاریگەریەکانی نزمە پەستانی نیمچە دوورگەری عەرەبی و بارستەهەوای ساردی باکوور، ئاسمان هەرێم بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت لەگەڵ نمەبارانی جیاجیا و کەمێک بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری ڕۆژهەڵات.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشدا: بۆ کاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکوو ئێوارە کاریگەری ناسەقامگیری کەش چالاک تر دەبێت و رێژەی دابارین کەمێک زیاتر دەبێت کە هەندی کات بە بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت بەتایبەتی سنووری ناوچەکانی (پارێزگای سلێمانی ,هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆکانی گەرمیان، راپەرین و سۆران) لەگەڵ کەمێک چاڵاک بوونی خێرایی با وە نزم بوونەوەی پلەی گەرما پاشان بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە. پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلەی نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 20 | 17 |
| سلێمانی | 19 | 15 |
| دهۆک | 17 | 14 |
| هەڵەبجە | 19 | 15 |
| چەمچەماڵ | 20 | 20 |
| زاخۆ | 18 | 15 |
| سۆران | 16 | 14 |
| گەرمیان | 22 | 21 |
| پیرمام | 17 | 15 |
| حاجی ئۆمەران | 12 | 10 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.