سەرۆکی ئەمریکا، لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا ڕایگەیاند لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی سەرجەم دۆسیە نهێنییەکانی حکوومەت سەبارەت بە بوونەوەرە ئاسمانییەکان و تەنە فڕیوە نەناسراوەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن.
ئەمڕۆ هەینی 20ـی شوبات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال ڕایگەیاند: ''بەهۆی ئەو بایەخە زۆرەی لە لایەن خەڵکەوە بۆ دۆسیە نهێنییەکانی تایبەت بە بوونەوەرە ئاسمانییەکان هەیە، فەرمانم بە وەزیری جەنگ و وەزارەت و ئاژانسە پەیوەندیدارەکانی تری حکوومەت کردووە، دەست بکەن بە پرۆسەی دەستنیشانکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو دۆسییانەی پەیوەندییان بە بوونەوەرە ئاسمانییەکان و ژیانی دەرەوەی زەوییەوە هەیە''.
ترامپ گوتیشی: ''ئەم بابەتانە زۆر ئاڵۆزن، بەڵام لە هەمان کاتدا ئێجگار سەرنجڕاکێش و گرنگن''. لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا دروشمی ''خودا ئەمریکا بپارێزێت''ـی بەکارهێنا.
ئەم هەنگاوە وەک وەرچەرخانێکی گەورە لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکان و جیهان دادەنرێت، چونکە بۆ یەکەمجارە بە فەرمانی سەرۆکایەتی، کار بۆ هەڵدانەوەی پەردە لەسەر یەکێک لە گەورەترین نهێنییەکانی گەردوون دەکرێت کە دەیان ساڵە مشتومڕی زۆری لەسەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.