Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 10:11

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی نەینەوا بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆژەی ئاوی مەخمووری دا

کوردستان TV
100%

تەندروستیی نەینەوا، بەهۆی نەشیاوی خواردنەوە، پڕۆژەی ئاوی مەخمووری ڕاگرت و لە ئێستادا بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی نێو سەنتەری شارۆچکەی مەخموور بێ ئاو بوون.

ڕۆژی یەکشەممە 15ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی نەینەوا بڕیاریدا دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شارۆچکەی مەخموور ڕابگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی پشکنینەکان دەریانخستووە ئاوەکە بۆ خواردنەوە شیاو نییە.

بەپێی زانیارییەکانی کارزان کاکل، پەیامنێری کوردستان تیڤی، دوای ئەوەی تیمەکانی تەندروستیی مەخموور پشکنینیان بۆ پڕۆژەی ئاوی (سوڵتان عەبدوڵڵا - مەخموور) کردووە، دەرکەوتووە ئاوەکە لەڕووی تەندروستییەوە گرفت بۆ هاووڵاتییان دروست دەکات و بۆ خواردنەوە گونجاو نییە.

بەهۆی ئەم بڕیارەوە، لە ئێستادا بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی نێو سەنتەری شارۆچکەی مەخموور بێ ئاو بوون و دانیشتووانی ناوچەکە تووشی گرفتی کەمیی ئاوی خواردنەوە بوونەتەوە.

تیمەکانی فەرمانگەی ئاوی مەخموور دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە، تاوەکو بتوانن لە زووترین کاتدا ئاوی پاک و تەندروست بگەیەننەوە ماڵان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.