دوو كەشتیگەلی تایبەتی هێزی دەریایی ئەمریكا لە دەریای كاریبی تووشی رووداو بوون و بەهۆیەوە چەند سەربازێك بریندار بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕ (وڵ ستریت جۆرناڵ) بڵاوی كردۆتەوە، هەردوو كەشتیگەلەكەی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریكا لە كاتی تێكردنی سووتەمەنیدا خۆیان بەیەك داداوە.
رووداوەكە زیانێكی ئەوتۆی بە كەشتییە سەربازییەكان نەگەیاندووە، بگرە هەر دوای رووداوەكە هەردوو كەشتییەكە بەبێ كێشە رێیان كردووە.
لە ئەنجامی پێكدادانی هەردوو كەشتییەكە دوو لە كارمەندانی كەشتییەكە بریندار بوونە، بەڵام بارودۆخیان جێگیر و سەلامەتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.