پێشبینی دەكرێت سبەی سێشەممە لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران ببارێت و هەتا رۆژی هەینی كەشوهەوا هەر بە ناسەقامگیری بمێنێتەوە، دواتر لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین دەست پێ دەكاتەوە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: سبەی لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان لە دهۆک و هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و سلێمانی و هەڵەبجە لە کاتەكانی پێش نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ئەگەی بارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە.
راشیگەیاند: لە سەنتەری شارەكان و و ناوچە دەشتاییەكانی هەولێر و کەرکووک و گەرمیان ئەگەری نمەباران هەیە، ئەم نمە بارانە لە درەنگانی شەوی چوارشەممە هەتا بەرەبەیان بۆ بارانی مامناوەند دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری چالاکبوونی هەورەبروسکە.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی شەممەوە شەپۆڵێکی زۆر باشی بارانبارین و هەورەبروسکە و تەرزەی کورتخایەن، سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.