زانایانی فەلەكناسی هەسارەیەكی نوێی هاوشێوەی زەوییان دۆزیوەتەوە كە بە نزیكەیی 146 ساڵی رووناكی لە زەوییەوە دوورە، رووی هەسارەكە تاڕادەیەكی زۆر لە زەوی و مەریخ دەچێت و پێشبینی دەكرێت ژیانكردن لەسەر هەسارەكە بۆ مرۆڤ گونجاو بێت.
هەسارەكە لەلایەن ئاژانسی ئاسمانی ئەمریكا (ناسا) دۆزراوەتەوە و ناوی لێنراوە (HD 137010 b)، هەسارەكە بەدەوری ئەستێرەیەكی هاوشێوەی خۆر دەسووڕێتەوە، قەبارەكەشی بە ڕێژەیی 6% لە زەوی گەورەترە.
هەسارەكە هاوشێوەی زەوی خولانەوەیەكی ڕێكی بەدەوری ئەستێرەكدا هەیە كە بە 355 رۆژ كۆتایی دێت.
زانایانی فەلەكناسی بە ڕێژەی 50% پێیان وایە رەنگە ژیانكردن لەسەر ئەو هەسارەیە بۆ مرۆڤ گونجاو بێت.
بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی زانایانی ناسا ئەنجامیانداوە كەشوهەوای سەر هەسارەكە لە كەشوهەوای سەر زەوی ساردترە و تاڕادەیەك لە كەشوهەوای سەر مەریخ دەچێت كە رەنگە پلەی گەرمی تا 70 پلەی ژێر سفڕی سیلیزی نزم بێتەوە.
بۆیە زانایان پێیانوایە رووی هەسارەكە بە تەواوەتی لە بەستوویی و شەختە پێكبێت و هەروەها رێژەیەكی زۆریش ئاوی بەستوویی تێدا هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.