Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 12:57

نه‌ته‌نیاهۆ: سەرنجمان لەسەر چەکداماڵینی ته‌واوه‌تی حەماسه‌

کوردستان TV
100%

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە ئێستا سەرنجی ئیسرائیل لەسەر چەکداماڵینی حەماس و داماڵینی ته‌واوه‌تی چەکه‌ لە غەززە، ئەمەش دوای وەرگرتنەوەی پاشماوەی دوایین بارمتە لە كه‌رتی باكووری غه‌ززه‌.

نەته‌نیاهۆ بەڵێنیدا ڕێگری لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی لە غەززە بکات و جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل کۆنترۆڵی ئەمنیی بەسەر ته‌واوی کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا وه‌كو خۆی ده‌هێڵێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، غەززە هیچ ئاوەدانکردنەوەیەک بەخۆیەوە نابینێت تا حەماس به‌ته‌واوی چەک دانه‌نێت.

پلانی ئاگربەست بۆ غەززە کە لەژێر فشاری ئەمەریکادا لە 10ی ئۆکتۆبەرەوە گەیشتە بواری جێبەجێکردن و مەرجی گەڕانەوەی سەرجەم بارمتەکانی لە کەرتەکەدا لە قۆناغی یەکەمدا و چەکداماڵینی حەماس لە قۆناغی دووەمدا دیاریكرد.

نەته‌نیاهۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی تەلەفزیۆنیدا گوتی: ئێمە ئێستا سەرنجمان لەسەر تەواوکردنی ئەو دوو ئەرکەیه‌ كه‌ ماوه‌، چەکداماڵینی حەماس و ئازادکردنی غەززە لە چەک و تونێل.

له‌ درێژەی قسەکانیدا نه‌ته‌نیاهۆ گوتی:

" لە ئێستاوە گوێم لەوه ده‌بێت‌ کە پێش ئەوەی غەززە له‌ چەک داماڵین پاكبكرێته‌وه‌ ڕێگە بدرێت ئاوەدان بکرێتەوە. دڵنیا بن ئەمە ڕوونادات".

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.