Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 11:49

پارێزگای هەولێر: چوارڕیانێکی نوێ لە هەولێری پایتەخت ناوی کەزی لێ دەنرێت

کوردستان TV
100%

پاریزگای هەولێر ئەمڕۆ کۆبووەوە و بڕیاردرا یەکێک لە چوارڕیانە گرنگەکانی پایتەخت بە ناوی کەزی بکرێت، وەک ئاماژەیەک بۆ ڕەسەنایەتی و بەرگری نەتەوەیی.

ڕۆژی چوارشەمم، 28ـی کانوونی دووەم، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر سازکرد. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا یەکێک لە چوارڕیانە گرنگەکانی پایتەخت بە ناوی کەزی بکرێت، وەک ئاماژەیەک بۆ ڕەسەنایەتی و بەرگری نەتەوەیی.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان لە ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گیروگرفتەکان. ئومێد خۆشناو جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەوان دەوڵەمەندکردنی سیمای شارستانی هەولێر و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە، داوایشی کرد فەرمانبەرانی دڵسۆز لە دامودەزگاکانی حکومەتدا بواری زیاتریان پێ بدرێت بۆ خزمەتکردنی نیشتمان.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر پێشنیاری کرد کە چوارڕیانێکی گونجاوی پایتەخت بە ناوی «کەزی» ناو بنرێت. ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پرسی کەزی بووەتە دی فاکتۆی سووربوون لەسەر پرسە نەتەوەییەکانی گەلی کورد و زیندووکردنەوەی ڕۆحی بەرگری و مقاوەمەت لە بەرامبەر زوڵم و ستەمی داگیرکەران." هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ناونانە ڕەهەندێکی نەتەوەیی و نیشتمانی قووڵی هەیە و ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ یەکگوتاری نێوماڵی کورد و یەکگرتوویی هەڵوێستەکان.

دوای تاوتوێکردنی پێشنیارەکە، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر بە کۆی دەنگ بڕیاریاندا ناوی «کەزی» لە یەکێک لە چوارڕیانەکانی شارەکە بنرێت. ئەندامانی ئەنجومەن جەختیان لە گرینگی پێشنیارەکە کردەوە و ڕایانگەیاند، ئەم هەنگاوە دەسەلمێنێت کە گەلی کوردستان لە هەر بەشێکی نیشتمان بن، یەک بیر و یەک ڕۆح کۆیان دەکاتەوە و پشتیوانی یەکترین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.