سیناتۆرێكی دیاری كۆمارییەكان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا پڕۆژەیاسایەك بۆ پاراستنی گەلی كورد پێشكەش بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دەكات، بەگوێرەی پڕۆژەیاساكە لەمەودوا هەر حكوومەت و گرووپێك هێرش بكاتە سەر كورد سزایەكی توندی بەسەردا دەسەپێنرێت.
لیندزی گراهام سیناتۆری كۆمارییەكان لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نووسیویەتی "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی ئاڵۆزی سووریا دەکەم، بەو پێیەی کوردەکان لەلایەن حکوومەتی نوێی سووریای هاوپەیمانی تورکیاوە، هەڕەشەیان لێ دەکرێت".
لیندزی گراهام هەروەها نووسیویەتی "ناوبانگ و بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا کارەساتبار دەبێت ئەگەر واز لە کوردەکان بهێنێت کە ئەوان لە رابردوودا هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریكا بوون بۆ تێکشکاندنی خەلافەتی داعش".
سیناتۆرەكەی كۆمارییەكان ئاماژەی بەوەشداوە "لەم هەفتەیەدا پڕۆژەیاسایەک پێشكەش دەكەم کە ئامانج لێی سەپاندنی سزای توندە بەسەر هەر حکوومەت و گرووپێک کە دوژمنایەتی کورد بکات، پێموایە یاسایەکی لەو شێوەیە لەلایەن هەردوو حزبی كۆماری و دیموكراتەكان پشتیوانی بەهێزی دەبێت، هەروەها دەبێت خاڵەكانی پڕۆژەیاساكە كاریگەر و قابیلی جێبەجێكردن بێت".
پێشتریش لیندزی گراهام چەندجارێكی دیكە پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی كوردستان بەتایبەتیش كوردانی رۆژئاوا لە هێرشەكانی بەرامبەر گرووپەكانی سەر بە دیمەشق دووپات كردبووەوە، جەختیش كردبووەوە كە كار لەسەر ئەوە دەكات دووبارە سزای قەیسەر بەسەر حكوومەتی سووریا بسەپێنێتەوە ئەگەر هێزەكانی سووریا بەردەوامبن لە پێشڕەویكردن و هێرشەكانیان بۆ رۆژئاوای كوردستان.
Watching the deteriorating situation in Syria with great concern. The Kurds are under threat from the new Syrian government that is aligned with Turkey.
— Lindsey Graham (@LindseyGrahamSC) January 27, 2026
It would be a disaster for America’s reputation and national security interests to abandon the Kurds, who were the chief ally…
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.