Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 23:08

حکوومەتی سووریا 126 ئەندامی داعش لە ڕەقە ئازاد دەکات

کوردستان TV
100%

حکوومەتی سووریا دوای دەستبەسەر داگرتنی زیندانی ئەقتان 126 زیندانی بە بیانووی تەمەن ئازادکرد و میدیاکانی ئەو وڵاتەش رایان گەیاندووە ئەو زیندانیانە پێشتر لە ریزەکانی داعش بوون.

ئەمڕۆ شەممە 24ـی کانوونی دووەم، میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە 126 زیندانیی داعشیان لە زیندانی "ئەقتان" لە پارێزگای ڕەقە ئازاد کردووە، بەو پاساوەی تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوەیە.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەڵێت، دوای پشکنینی زانیارییەکانیان دەرکەوتووە ئەو کەسانە مێردمنداڵن بۆیە ئازاد کراون.

 جێگەی ئاماژەیە، سەرچاوە ئەمنییەکان هیچ ئاماژەیەکیان بە مەترسییەکانی ئازادکردنی ئەو کەسانە نەکردووە، کە پێشتر لە ڕیزەکانی داعشدا بوون.

پێش دەستبەسەر داگرت و ئازادکردنی لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە)ـدا بوە، بەڵام دوای هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریا بۆ سەر پارێزگای حەلەب و ڕەقە و دێرەزوور لە لایەن حکوومەتی سووریاوە دەستی بەسەردا گیراو بەشێک لە زیندانیان بە بیانووی تەمەن ئازاد کران

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.