Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 10:42

پەیامی  پیرۆزبایی لقی ١٩ی چەمچەماڵی پارتی بەبۆنەی ٢٧ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی  

کوردستان TV
100%

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 27 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی لقی 19ی چه‌مچه‌ماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كه‌ناڵ كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی . .

 

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و  كارمەند و ڕۆژنامەنووسانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان

بەبۆنەی (27) ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی كەناڵەکەتان دەكەین، بە هیواین هەمیشە لە پێشكەوتندابن.

كوردستان تیڤی وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی کوردی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاکو ئەمڕۆ خاوەنی پەیامی ڕوون و ڕاستگۆیانەی خۆی بووە و بەرپرسانە و پیشەییانە ڕۆڵی دیاری گێڕاوە لە بەرگرییکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و بۆتە جێگەی متمانەی هاونیشتیمانیان.

ئومێد دەکەین وەک هەمیشە لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى نیشتمان و پاراستنى بەها باڵاكانی گەلەكەمان و كلتوور و هونەر  و زمانی كوردی بەردەوام و سەرکەوتووبن.

دووبارە ئەم یادەتان پیرۆزبێت.

مام هێرش جەباری

بەرپرسی لقی ١٩ی چەمچەماڵی پارتی دیموکراتی کوردستان

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.