Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 22:24

دۆناڵد ترەمپ سزای نوێی بەسەر 12 كەسایەتی و لایەنی ئێرانیدا سەپاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، سزای نوێی بەسەر 12 كەسایەتی و لایەنی ئێرانیدا سەپاند.

سزاكان بەشێك لە بەرپرسە باڵاكانی ئێرانی كردۆتە ئامانج، لەوانە عەلی لاریجانی سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و چەند بەرپرسێكی باڵای دیكە.

لە راگەیەنراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سەبارەت بە سەپاندنی ئەو سزایانە، هەروەها هاتووە "ئەمریكا بەهەموو شێوەیەك لە پشت گەلی ئێران و داواكارییەكانیان سەبارەت بە ئازادی و دادپەروەری دەوەستێت".

وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاش ماوەیەكە خەریكی تاوتوێكردنی سەپاندنی سزای نوێن بەسەر ئێراندا، یەكێك لەو سزایانە خستنی سوپای پاسدارانە بۆ نێو لیستی رێكخراوە تیرۆستییەكان.

سەپاندنی ئەو سزا نوێیانە لە كاتێكدایە كە بەگوێرەی زانیاری هەندێك لە میدیا جیهانییەكان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ڕۆژانی رابردووی شارەكانی ئێران زیاتر لە 12 هەزار كەس كوژراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.