وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، شانشینی یەکگرتوو 200 ملیۆن پاوەند (230 ملیۆن یۆرۆ) تەرخان دەکات بۆ ئامادەکردنی سوپای وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە جێگیرکردنی هێزێکی فرەنەتەوەیی لە ئۆکراینا لە داهاتوودا، ئەگەر لەگەڵ ڕووسیا ئاگربەست بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بهرگریی بهریتانیادا ئهوهش هاتووه: ئەم پارەدارکردنە کە بەشێکە لە بودجەی سەربازیی بۆ ساڵی 2026 دەبێتە هۆی دابینکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ، سیستەمی پەیوەندییەکان و سیستەمی پاراستنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دڵنیابوون لە ئامادەیی هێزەکانی بەریتانیا بۆ جێگیرکردنیان لە ئۆکراینا .
بهرگریی بهریتانیا راشیگهیاندووه: لەم مانگەوە بەریتانیا دەست دهكات به ئامادهكارییهكان بەمەبەستی بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانی ئۆکراینا.
تەرخانکردنی 200 ملیۆن پاوەند لە چوارچێوەی پهسهندكردنی پڕۆژهیهك هات کە ڕۆژی سێشەممە لەلایەن شانشینی یەکگرتوو و فەرەنسا ئیمزاکرا و تیایدا هەردوو وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ جێگیرکردنی هێزی ئاشتیپارێز لە ئەگەری ئاگربەست لە ئۆکراینا ڕاگەیاند.
لای خۆیهوه، کیێر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێنیداوه كه بە زووترین کات ڕاگەیاندنی نیەتەکەی بخاتەڕوو و هێزێكی ئاشتیژارێز دوای رێككهوتنی ئاگربهستی رووسیا بنێرێت بۆ ئۆكراینا.
جەختیشی لەوە کردەوە کە پەرلەمان دەنگ لەسەر هەر جۆرە ناردنی هێزێک بۆ ئۆکراینا دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.