Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 23:54

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

کوردستان TV
100%

پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و تۆم باراك ئەنجام درا و تێیدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سووریا و دواین پەرەسەندن و گرژییەكانی سووریا و شاری حەلەب ئاڵوگۆڕ كرا.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 9ی كانوونی دووەمی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سووریا و دواین پەرەسەندن و گرژییەكانی سووریا و شاری حەلەب ئاڵوگۆڕ كرا. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان نەمێنن و بارودۆخ ئاسایی ببێتەوە و هەنگاوی جددیش بۆ بەدیهاتنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی بنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.