دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، نەرویج هەڵەی گەورەی كرد كاتێك خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ نەبەخشیم.
ترەمپ ئەمڕۆ چوارشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیویەتی: من بە تەنیا توانیم هەشت جەنگ رابگرم، بەڵام نەرویج ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ هەڵەی گەورەی كرد كە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ نەبەخشیم.
سەرۆكی ئەمریكا هەروەها نووسیویەتی: ئەم كارە دڵتەنگی نەكردم، چونكە گرینگ ئەوەیە توانیومە ژیانی ملیۆنان خەڵك لە مردن رزگار بكەم.
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2025 بەخشرایە ماریا كۆرینا ماچادۆ سەركردەی دیاری ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا بەهۆی هەوڵ و خەبات و تێكۆشانە بەردەوامەكانی بۆ ئاشتی لە ڤەنزوێلا و هەروەها گواستنەوەی دادپەروەرانە و ئاشتییانەی دەسەڵات لە دیکتاتۆرییەتەوە بۆ دیموکراسی لە وڵاتەكەیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.