Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 02:43

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی دامەزراوەی ئاشورییەکان لە پێناو دادوەری لە ئەمەریکا کرد

کوردستان TV
100%

رۆژی دووشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە سام دەرمۆ سەرۆکی دامەزراوەی ئاشورییەکان لە پێناو دادوەری لە ئەمەریکا کرد.

لە دیدارەکەدا سام دەرمۆ، ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانیی کرد لە پاڵپشتیی بەردەوامیان بۆ پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و هەروەها سوپاسی پشتگیریی سەرۆک بارزانیی کرد لە کردنەوەی مۆنیۆمێنتی یادەوەریی شەهیدی ئاشوری کە دوێنێ بەردی بناغەی دانرا و ئەم پڕۆژەیەی بە مێژوویی وەسف کرد.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ ئاشورییەکان و هەموو پێکهاتەکانی تر دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی، گرنگی بە پاراستنی یەکسانی و دادپەروەریی مافی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کوردستان دراوە.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی خرانە بەرباس و گفتوگۆ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.