ئهمڕۆ یهكشهممه دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمهریکا رایگەیاند، ڕێگە بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمهریکا دەدات بچنە ناو ڤەنزوێلا بۆ ئەوەی سوود لە یەدەگی نەوتی خاوی بەرفراوانی ئهو وڵاته وەربگرن، ئهوهش دوای ئەوەی لهڕێگهی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ورد ئهمهریكا توانی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ڤهنزوێلا دهستگیر بكات.
هێزی دهلتای سهر به سوپای ئەمهریکا سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی وردیان بۆ سەر کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا ئەنجامدا. مادۆرۆ و هاوسەرەکەی بە دیل گیران و بە فڕۆکە ڕەوانەی شاری نیویۆرک کران، بڕیار وایه به تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەک رووبهڕووی دادگا بكرێنهوه.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ویلایەتی فلۆریدا وتی: بڕیارە کۆمپانیا نەوتییە زۆر گەورەکانی ئەمهریکا بچنە ناوی خاكی ڤهنزوێلا و ملیارەها دۆلار خەرج بکەن، ژێرخانی ئابووری خراپ و ژێرخانی نەوت چاک بکەنەوە و دەست بکەن بە بەدەستهێنانی پارە بۆ وڵاتەکە.
ترەمپ ئاشكراشی كرد: "گەمارۆی تهواو دهخهینه سەر هەموو نەوتی یهدهگی ڤەنزوێلا ."
واشنتۆن لە ساڵی 2017 دا سزای ئابووری بەسەر ڤەنزوێلادا سەپاند، دوای دوو ساڵ سزای نەوتیشی بەسەردا سەپێندرا.
ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەکات کە کاراکاس پارەی نەوت بەکاردەهێنێت بۆ دابینکردنی دارایی بۆ ماددە هۆشبەرەکان، بازرگانیکردن بە مرۆڤ، کوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی سڤیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.