Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 18:02

لە هەڵەبجە ئامادەکارییەکان بۆ یادی 38 ساڵەی کیمیابارانی شارەکە دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە یادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە بە سەرپەرشتیی پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە و ئەندامانی لیژنەی باڵا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە، 4ـی کانوونی دووەم، پارێزگای هەڵەبجە، ڕایگەیاند: بە سەرپەرشتیی پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە لە کۆبوونەوەیەکدا ئامادەکارییەکان بۆ یادی 38 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە وردی تاوتوێ کرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئامادەبووان جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە ئەمساڵ یادەکە بە شێوازێکی شایستە بەڕێوە بچێت، بە جۆرێک کە تێیدا ڕەهەندە نێودەوڵەتی و یاساییەکانی کارەساتەکە بخرێنە ڕوو و جەخت لەسەر دابینکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی ناوچەکە بکرێتەوە.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، چەندین پێشنیار و بیرۆکە بۆ باشتر بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە و دەوڵەمەندکردنی چالاکییەکان خرانە ڕوو، بە ئامانجی ئەوەی یادەکە پەیامی مەزنی قوربانیانی هەڵەبجە بە هەموو لایەک بگەیەنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.