Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:13

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێرشی ئەمه‌ریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا ئاشتی جیهانیی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌  

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 3-1-2026، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند،هێرشی ئەمه‌ریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا ئاشتیی جیهانی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لێکەوتەکانی هەڕەشە لە سیستەمی نێودەوڵەتیی دەکەن.

وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا دەکەین کە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی ئەم وڵاتە و یەکپارچەیی خاکەکەیەتی".

 ئاماژەی بەوەش کردووە: "دەستدرێژیی سەربازیی بۆ سەر ڤەنزوێلا پێشێلکردنێکی ڕوونی بنەما بنەڕەتییەکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە."

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌شڵێت: "هێرشی ئەمه‌ریکا بۆ سەر دەوڵەتێکی سەربەخۆ و ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکردنی ئاشتی و ئاسایشە و لێکەوتەکانی هەڕەشە لە سیستەمی نێودەوڵەتی دەکەن."  

حكوومه‌تی ئێران جەختیش ده‌كاته‌وه‌ لەسەر مافی ڤەنزوێلا وه‌كو وڵاتێكی دانپێدانراو لە بەرگریکردن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی و مافی گەلەکەی لە ئێستا و داهاتوودا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.