Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 18:01

لە کەلار بەهۆی گازی سۆپاوە ئافرەتێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار ڕایگەیاند، بەهۆی گازی سۆپاوە دوو خوشک گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوی دیکەشیان بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە ڕەوانەی سلێمانی کراوە.

ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار ڕایگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ دوو خوشک گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەمان کە لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی گازینۆی شاری کەلار، دووکەڵی سۆپا کاریگەریی لێ کردبوون.

ناوبراو ئاشکرای کرد، یەکێک لە خوشکەکان هەر بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە، خوشکەکەی دیکەشیان بەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستیی ناجێگیر بووە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار ئاماژەی بەوە کرد، هەردوو خوشکەکە تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵەوەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.