بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رێژەی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و تێیدا ئەوەی دەرخست كە لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك رێژەیەكی باش باران باریوە.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كەشناسی بڵاوی كردۆتەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە هەولێر زیاتر لە 17 ملم باران باریوە، لە سلێمانی زیاتر لە 24 ملم و لە دهۆكیش زیاتر لە 20 ملم.
لە پارێزگاكانی كەركووك و هەڵەبجە بارانی كەمتر باریوە كە 3 و 7 ملم بووە.
بەگوێرەی خشتەكە زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە شیلادزێ بووە كە 50 ملم بووە.
وێنە.. خشتەی رێژەی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردووی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.