بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت كە ئەمڕۆ هەینی كۆتایی بە شەپۆڵی بەفر و بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی دیكە نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت، بەڵام لە ناوچە سنوورییەکان بەفربارین بەردەوامی دەبێت.
راشیگەیاند: ئەمڕۆ هەینی لە کاتەکانی شەودا کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و کۆتایی بە شەپۆڵی بەفر و باران لە هەرێمی كوردستان دێت.
سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، كەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ كەشوهەوا سارد دەبێت و پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ پێنجشەممە .
بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی ئاماژەی بەوە دا: ئاسمان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.
هەروەها رایگەیاند: سبەی كەشوهەوا هەر بە ساردی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرمای نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی.
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە خستووەتەڕوو:-
هەولێر: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی
دهۆک: 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 8 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 12 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.