Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 12:11

یەكەم عومرەكاری كورد لە ساڵی 2026 لە وڵاتی سعوودییە كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكەم عومڕەكاری كورد لە ساڵی نوێی 2026 لە وڵاتی سعوودییە كۆچی دوایی كرد، عومرەكارەكە ئافرەتە و خەڵكی سنووری ئاكرێیە، دوای رەزامەندی كەسوكارەكەی بڕیارە هەر لە شاری مەدینە بەخاك بسپێردرێت.

كاروان ستوونی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/1/2026 یەكەم عومرەكاری كورد لە وڵاتی سعوودییە بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

راشیگەیاند: عومرەكارەكە ناوی (فاتیمە هاشم سلێمان) لەدایكبووی 1985 دانیشتووی شارەدێی بجیل سەر بە شارۆچكەی ئاكرێیە، ماوەی 10 رۆژ بوو بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەكی شاری مەدینە مابووەوە، بەداخەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە هەر بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە گیانی لەدەست دا.

گوتەبێژی حەج و عومڕەی كوردستان هەروەها رایگەیاند: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی كەسوكارەكەی، بڕیارە تەرمی كۆچكردوو لە گۆڕستانی بەقیع هەر لە شاری مەدینە بەخاك بسپێردرێت.

گوتیشی ئەمە یەكەمین عومرەكاری كوردە لە ساڵی نوێی 2026 لە وڵاتی سعوودییە كۆچی دوایی بكات.

كاروان ستوونی هەروەها بەناوی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕە و وەزارەتی ئەوقاف و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە كەسوكاری كۆچكردوو كرد و داواشی لە خودای گەورە كرد كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.