Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 11:27

بەهۆی بەفر و شەختەوە ڕێگای سپیلک- شانەدەر بەتەواوی داخرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان دەکەنەوە سەبارەت بە گرتنی یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکان بەهۆی تێکچوونی کەشوهەواوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، 1ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، ڕایەگەیاند: لە ئێستادا ڕێگای سپیلک- شانەدەر بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دروستبوونی بەستەڵەک و شەختەبەندی، ئاستەنگی زۆری بۆ دروست بووە و هاتووچۆ تێیدا بەتەواوی پەکیکەوتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ پاککردنەوەی ڕێگاکە، بەڵام تا ئەو کاتەی ڕێگاکە بەتەواوی پاک دەکرێتەوە و مەترسییەکانی خلیسکان و شەختە نامێنێت، داوا لە شوفێران دەکەین بە هیچ شێوەیەک ئەم ڕێگایە بەکار نەهێنن.

ئەم ئاگادارییە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و شوفێرانە، تاوەکو ڕێگری بکرێت لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراوی هاتووچۆ کە بەهۆی بەفر و شەختەکەوە بێتە ئاراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.