نووسینگهی راگهیاندنی پارێزگای ههولێر دهڵێت، لە ڕێگەی هەرسێ نەمامگەی ئەندازەی پارکەکان ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی چاندنی دار و گوڵ لە 20% زیادی كردووە.
ئهمڕۆ چوارشهممه پارێزگای ههولێر رایگهیاندووه: 128 هەزار و 341 دار، لەگەڵ 106 هەزار و 527 گوڵ له شاری ههولێر چێنراون، کە لە شەش ساڵی ڕابردوو نەگەیشتووەتە ئەم ڕێژەیە، ئەو دارانەی چاندراون لەجۆری داری (سیسەم و ئەلبزیاو و دەدۆنیان و پێ حوشتر ) بوون، چونكە ئەمانە بەرگەی كەشوهەوای شاری هەولێر دەگرن.
ئهوهش هاتووه : زۆری ئەم دارانە لە دوورگە ناوەندی نوێیەكان یاخود لەشوێنی قەربووی دارە وشكبووەكان دارە شكاوەكان چێندراون.
جگە لەكاری چاندن ئەمساڵ زیاتر لە 73 شوێن لە پارك و باخچە و نافورە و شەقامە سەرەكییەكان و دوورگە ناوەندییەكان نۆژەنكراونەتەوە.
پارێزگای ههولێر ئهوهشی خستووهتهڕوو: بە پلان كار لەسەر زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی شار دەكرێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر.
ههروهها لەماوەی كابینەی نۆدا ملیۆنێك و 500 هەزار دار و گوڵ لە سنووری هەولێر چێندراون، جگە لەمەش نەمام بۆ شارەوانییەكانی سۆران، ئاكرێ، شەقڵاوە و بەردەڕەش ناردووە، بەشێكیش دراوە بە مزگەوت، قوتابخانە و هاوونیشتمانییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.