Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 02:16

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی عەدنان فەیحان كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

سەرۆكی حكوومەت لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند: ئوميدەوارین دەستەی سەرۆکایەتی و ئەنجوومەنی نوێنەران ڕۆلی گرنگی خۆیان لە بواری یاسادانان و دەرکردنی پڕۆژەیاساکان لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیدا ببینن.

بەڕێز عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،

بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم هیوای سەرکەوتنتان لەم بەرپرسیاریەتییە گرنگەدا بۆ دەخوازم.

ئوميدەوارین دەستەی سەرۆکایەتی و ئەنجوومەنی نوێنەران بە گشتی، ڕۆلی گرنگی خۆیان لە بواری یاسادانان و دەرکردنی پڕۆژەیاساکان لە خزمەتی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراقدا لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیدا ببینن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2025/12/30

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.