Erbil 31°C ھەینی 21 ئاب 22:30

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی بەربژێری سەرۆك وەزیرانی داهاتوو لە كۆبوونەوەدایە

کوردستان TV
100%

سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا دەستیان بە كۆبوونەوەیەكی گرنگ كردووە بە مەبەستی هەڵبژاردن و دیاریكردنی بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.

كۆبوونەوەكە لە ماڵی هومام حەموودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ئەنجام دەدرێت، وەك چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا جگە لە تاوتوێكردنی میكانیزمەكانی هەڵبژاردنی بەربژێری سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق، هەروەها بارودۆخی گشتی و ناوچەكە و كاریگەرییەكانی بۆ سەر عێراقیش تاوتوێ دەكرێت.

ئەم كۆبوونەوەیە لەكاتێكدایە كە تا دێت فشارە سیاسییەكان بە مەبەستی دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەر لە بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر دەبێت كە بڕیارە رۆژی 29ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی سەرچاوەكان تا ئێستا ناوی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق لەنێو ماڵی شیعە یەكلایی نەبووەتەوە، چاوەڕوان دەكرێت ئەمشەو ناوی هەموو ئەو كەسانە بخرێنەڕوو كە بۆ پۆستەكە پاڵێوراون و رەنگە ناوەكانیشیان بخرێتە هەڵبژاردنەوە.

لەلایەكی دیكەشەوە تا ئێستا چانسی محەمەد شیاع سوودانی بۆ دووبارە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران ماوە و چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەی ئەمشەودا ئەمە بابەتەش تاوتوێ بكرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.