خەڵكانێك پێیان وایە نووستن لەسەر دەم و سك ئاسوودەیی زیاتریان پێ دەبەخشێت، بەڵام بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی چەندان كێشە لەوانە دروستبوونی كێشەی بڕبڕەی پشت و هەناسەدان و دڵ و گرژبوونی ماسوولكەكان.
دكتۆر فلادیمێر باراشكین كە پسپۆڕێكی پزیشكی ئێسكە لەبارەی زیانەكانی نووستن لەسەر دەم دەڵێت: دەبێتە هۆی سووڕانی سەر بە گۆشەی 90 پلە، بەمەش ئازار لە ماسوولكەكانی مل و دڕكە پەتك و بڕبڕەی پشت دروست دەكەن، جگە لەوە كێشە بۆ شان و قۆڵەكانیش دروست دەكەن.
رەنگە نووستن لەسەر دەم زیان بە تەندروستی دڵیش بگەیەنێت، چونكە پەستانی زیاتر لەسەر دڵ دروست دەكات و ناتوانرێت بە باشی خوێن بنێرێت.
جگە لەوەش نووستن لەسەر دەم رێگری دەكات ئۆكسجینی پێویست بگات بە ئەندامەكانی جەستە.
ئافرەتانی دووگیان بەهیچ شێوەیەك نابێت لەسەر دەم بخەون، چونكە كێشەی گەورە بۆ كۆرپەكانیان دروست دەكات، هەروەها نووستن لەسەر دەم دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار لەسەر ماسولكەكانی مەمك و سینگ لە ئافرەتاندا.
بەهەمانشێوە نووستن لەسەر دەم مەترسی بۆ منداڵانیش دەبێت وەك مەترسی خنكان و دروستبوونی ئازاری مل و پشت.
ئەو پسپۆڕەی ئێسك هەروەها ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەكات هەمیشە هەوڵ بدەن دۆشەك و بالیفی تایبەت و تەندروست بۆ نووستن بەكاربهێنن كە فشار لەسەر بڕبڕەی پشت كەم بكەنەوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ خەوێكی ئاسوودە و سەلامەتتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.