Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 00:32

نوێترین بڕیاری ترەمپ.. هەر كەسێك ملیۆنێك دۆلاری هەبێت مافی نیشتەجێبوونی لە ئەمریكا پێ دەدرێت

کوردستان TV
100%

نوێترین بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕاگەیاندنی (كارتی زێڕین)ـە كە تایبەتە بە دەوڵەمەند و سەرمایەدارانی جیهان، بەپێی بڕیارەكە هەر كەسێك ملیۆنێك دۆلار بدات مافی مانەوە و نیشتەجێبوونی لە ئەمریكا پێ دەدرێت.

ئەم بڕیارەی ترەمپ بەتایبەت بۆ راكێشانی سەرنجی دەوڵەمەند و سەرمایەدارانی جیهان و هەروەها بەرزكردنەوەی ئاستی ئابووری ئەمریكایە بەشێوەیەكی گشتی.

وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا پێشبینی كردووە بەهۆی ئەم (كارتی زێڕین)ـەوە وڵاتەكەیان زیاتر لە 100 ملیار دۆلار قازانج بكات.

بەگوێرەی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ لە راگەیاندنی (كارتی زێڕین)دا هەر سەرمایەدار و كەسێك لە جیهاندا ملیۆنێك دۆلار بدات بە ئەمریكا، ئەو وڵاتە مافی مانەوەی یەكجاری بە خۆی و ماڵباتەكەی دەبەخشێت، لە ئەگەری مانەوەشیاندا بۆ ماوەی چەند ساڵێك، هەروەها ناسنامەی ئەمریكاشیان پێ دەدرێت.

كارتەكە هاوشێوەی كارتی سەوزە كە لە ئەمریكا و بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا هەیە، خاوەن كارتەكە و ماڵباتەكی دەتوانن بەشێوەی ئاسایی لە ئەمریكا بخوێنن و بژین و تەنانەت كار و بازرگانیش بكەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.