سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا هەردوولا خواستی خۆیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان دووپات کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 5ـی کانونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا دووپاتیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان کردەوە.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تەرخان کرا بۆ تاوتوێکردنی دواین دۆخی گشتیی عێراق و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.