Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 12:51

لە گەرمیان شۆفێرێکی تەمەن 16 ساڵ تراکتۆرەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکەوە لە سنووری ناحیەی قۆرەتوو، شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تراکتۆرێک لە نزیک گوندی (مەلا سلێمان) لە سنووری ناحیەی قۆرەتوو وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە لێخوڕی تراکتۆرەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە، لەدایکبووی ساڵی 2009ـیە و تەمەنی 16 ساڵە.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.