ئه‌مرۆ هەینی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته گوشاره‌كان له‌سه‌ر رووسیا زیاتر بكرێن به‌تایبه‌تی گوشاره داراییه‌كان، ئه‌وه‌ش بۆ پشتیوانی لە ئۆکراینا و ناچاركردنی رووسیا به وه‌ستانی جه‌نگی چوار ساڵه‌ی له‌گه‌ل ئۆكراینا .
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له وتارێکیدا لە چین داوای کرد کە ئەوروپییەکان و ئەمریکییەکان لەسەر ئەم پرسە یەکبگرن و فشاره‌كان دژی رووسیا چڕتر بكرێنه‌وه.
ماکرۆن زیاتر گوتی، دەبێت بەردەوام بین لە هەوڵەکانی وه‌ستانی جەنگ و فشارەکان زیاد بکەین، بەتایبەتی لەسەر ئابووری رووسیا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکگرتوویی نێوان ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان لەسەر پرسی ئۆکراینا پێویسته و ئاكامی باشی ده‌بێت."
ماكڕۆن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌م دۆخه‌دا پێویستمان بە ئەمه‌ریکا هەیە بۆ بەدیهێنانی هه‌وڵه‌كان له‌پێناو زهمینهساری بۆ ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی له‌سه‌ر خاكی ئۆكراینا.
راشیگه‌یاند: پێویسته بۆ وه‌ستانی جه‌نگی ئۆكراینا گه‌ره‌نتی ئه‌منی له ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگیرێت له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای رووسیادا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.