سوپای پاسدارانی ئێران بەڵێن دەدات گورزێكی كوشندە لە ئیسرائیل بدات و تۆڵەی كوشتنی فەرماندەكەی حزبوڵا بكاتەوە.
دوێنێ یەكشەممە سوپای ئیسرائیل لە رێگەی هێرشێكی ئاسمانییەوە بۆ سەر شوقەیەكی نیشتەجێبوون لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، هەیسەم عەلی تەبتەبائی سەرۆك ئەركان و كەسی دووەمی حزبوڵا و ژمارەیەك كەسی دیكە كوژران و بریندار بوون.
سوپای پاسداران ئەمڕۆ دووشەممە راگەیەنراوێكی لەبارەی كوشتنی فەرماندە باڵاكەی حزبوڵا بڵاو كردەوە و تێیدا هێرشەكەی بە "تاوانێكی دڕندانە" وەسف كرد.
راشیگەیاند: لە كاتێكی دیاریكراودا و بە توندی تۆڵەی كوشتنی تەبتەبائی لە ئیسرائیل دەكەینەوە.
لەبارەی قوربانییەكان، حزبوڵا رایگەیاندبوو، هەیسەم عەلی تەبتەبائی و چوار ئەندامی دیكە لە هێرشەكەدا كوژران.
لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاندووە، لەوەتەی ئاگربەست راگەیەنراوە، 331 كەس كوژراون و 945 كەسی دیكەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.