جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان ئه‌مڕۆ یەکشەممە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستوەردانێکی بەهێز و جددی بکات بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مرۆ ئیسرائیل هێرشێكی تووندی کردە سەر گەڕەکی باشووری بەیروت و هه‌ر دوای هێرشه‌كه‌ش رایگه‌یاند، سەرۆکی ئەرکانی سوپای لوبنانی کردووه‌ته ئامانج.
جوزێف عەون لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لوبنان داوای خۆی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی به‌رز دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و دەستوەردانی بەهێز و به‌په‌له بکات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر لوبنان و گەلەکەی، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر تێکچوونێک بکرێت کە گرژی بۆ ناوچەکە لێبكه‌وێته‌وه.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.