ئەمڕۆ چوارشەممە دیواری یەكێك لە قوتابخانەكانی بەغدای پایتەختی عێراق رووخا و بەهۆیەوە دوو قوتابی منداڵ بوونە قوربانی، وەزارەتی پەروەردەی عێراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی باڵا و بەپەلەی لەسەر رووداوەكە پێكهێنا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە قوتابخانەی قدووس لە شارەدێی یوسفییە لە باشووری بەغدا، دیواری یەكێك لە پۆلەكان رووخا.
لە ئەنجامی رووداوەكە منداڵێكی قوتابی گیانی لەدەست دا و یەكێكی دیكەش بەسەختی بریندار بوو.
ئیبراهیم نامس جبووری وەزیری پەروەردەی عێراق لە رووداوەكە ئاگاداركرایەوە و ئەویش بڕیاری دا لیژنەیەكی باڵای هونەری پێكبهێنێت بۆ ئەوەی لەماوەی 24 كاتژمێردا راپۆرتێك لەسەر هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە ئامادە بكەن.
هەر لەسەر رووداوەكە، وەزیری پەروەردە بڕیاری دا چیتر رێگە نەدرێت بە دروستكردنی باڵەخانە و پۆلی زیادە لە قوتابخانەكان بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی لایەنی پەیوەندار بە مەبەستی سەلامەتی گیانی قوتابییان لە سەرتاسەری عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.