Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 21:54

تره‌مپ داوای ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان سعوودییه‌ و ئیسرائیل ده‌كات

کوردستان TV
100%

بەپێی ھەواڵێکی ئەکسیۆسی ئەمریکی كه‌ ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بە پشتبەستن بە زانیاری دوو بەرپرسی ئەمریکی ئاگادار لەو پرسە، ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، ترەمپ چاوەڕێ دەکات ڕیاز ھەنگاوی جددی بەرەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل بنێت.

مانگی ڕابردوو، ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە ئەنجام دا و تیایدا ئاماژەی بە چاوەڕوانییەکانی لە بارەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ئیسرائیل لێ كرد.

ناوه‌ڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكه‌ بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا نەکراوە، به‌ڵام ترەمپ بە محه‌مه‌د بن سەلمانی راگەیاندووە چاوەڕێ دەکات دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی غەززە، سعوودییە ھەنگاوی کرداری بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بنێت.

لە بەرامبەردا، بن سەلمان لە وەڵامی بانگەوازی سەرۆکی ئەمریکادا سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، ئامادەیی کارکردنی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ لەم بارەیەوە دەربڕیوە، بەڵام ھیچ نەخشەڕێگایەکی کرداری نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا کە بۆ ئاژانسی ئەکسیۆس قسه‌یان كردووه‌، باسیان لەوەش کردووە ھێشتا بۆشاییەکی گەورە لە نێوان سعوودییەکان و ئیسرائیلییەکاندا ھەیە و بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، سعوودییەکان مەرجی گرنگیان خستووەتەڕوو، وەک واژوو کردنی ڕێککەوتنێکی گشتگیری ئەمنیی لەگەڵ ئەمریکا و داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.