ئهمرۆ سێشەممە عهلی یهرلیكایا وهزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بارهەڵگریی سەربازی تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئەو وڵاتە لە سنووری نێوان جۆرجیا و ئازەربایجان کەوتە خوارەوە.
وەزارەتی بهرگریی توركیا لە ماڵپەڕی خۆیدا رایگەیاندووە، "فڕۆکە بارهەڵگرەکەی ئێمە C-130 کە لە ئازەربایجانەوە هەڵفڕیبوو بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات، لە نزیک سنووری جۆرجیا و ئازەربایجان کەوتووهته خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگارکردن بهردهوامه، بهڵام هیچ ئاماژەیهك بەوە نەکراوە کە ئایا هیچ زیانێکی گیانی هەبووە یان چەند کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون.
وەزارەتی ناوخۆی جۆرجیا لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیا کە بەرەو تورکیا دەڕۆیشت کەوتووەتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە "نزیکەی پێنج کیلۆمەتر لە سنووری جۆرجیاوە" لەگەڵ ئازەربایجان دابەزیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.