Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 02:34

به‌شی هه‌ره‌زۆری كارنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراون

کوردستان TV
100%

فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ رێگه‌ی نامیلكه‌یه‌كدا ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەى کابینەی نۆیەم (2019-2025)ى بڵاو کردەوه‌، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ نامیلكه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بە ئاستێکی زۆر بەرز پلان و کارنامەكانى کابینەى نۆیەم جێبەجێ کراون.

کارنامەکە بە داتا، ئاستی جێبەجبەجێکردنی هەموو بوارەکانی کارنامەى خستووەتە ڕوو، کە پێک هاتوون لە (چاکسازی، خزمەتگوزاری، پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی، ئازادی و دیموکراسی و پێکەوەژان، پەیوەندییەکانی هەرێم لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، ئابووری و دارایی و کارگێڕی).

بەهۆى روانگەى ڕوون و ئامانجداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکانی حکوومەت لەپێناو حکوومڕانیی باش و کارگێڕیی کارا و پێشخستنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە خەڵک، بەشی هەرەزۆرەى کارنامەى بڕیارلێدراوى کابینەى نۆیەم جێبەجێ کراون، ئه‌مه‌ش متمانەى نێوان هاووڵاتییان و حکوومەتی بەهێز کردووە.

سووربوونی کابینەى نۆیەم لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکان و پێشخستنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان، سەربارى ئاستەنگە سیاسی و ئابووریییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و پەتاى کۆرۆنا و ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، ئاستی خزمەتی گشتی بەرەو پێشەوە بردووە و گۆڕانکاریی بەرچاو لە ژیانی هاووڵاتییاندا هێناوەتە کایەوە.

بۆ بینینی ئاستی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌ داتای فه‌رمی، كلیك له‌سه‌ر (ئه‌م لینكه‌) بكه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.