Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 02:11

ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران: هاووڵاتییان ناتوانن دەرمان بکڕن و مەترسیی جەڵتە زۆر دەبێت

کوردستان TV
100%

ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دا چینی هەژاری کۆمەڵگای ئێران ئیدی ناتوانن دەرمان بکڕن و ڕەنگە لە یەک یا دوو مانگی داهاتوودا، ژمارەی قوربانییانی جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشانی گورچیلە زۆر زیاد بکات.

محەممەد جەمالیان، ئەندامی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: بەر لە چالاکبوونەوەی میکانیزمی سناپ بەک هۆشداریمان دابوو ئەگەر ئەم میکانیزمە چالاک بکرێتە، نرخی دەرمان بەرز دەبێتەوە و هێندێک دەرمانیش دەست ناکەون.

جەمالیان گوتیشی کەسێکی خانەنشین کە مانگانە 18 ملیۆن تمەن (180 دۆلار) وەردەگرێت، ئەگەر خۆی و هاوسەرەکەی نەخۆشیی دڵیان هەبێت دەبێ مانگانە دوو ملیۆن تمەن لە داهاتەکەیان بدەن بە دەرمان، ئەگەر نەخۆشییەکی دیکەشیان هەبێت ئەوا دۆخەکە زۆر بۆیان دژوار دەبێت.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاندووە زیاتر لە 200 جۆر دەرمان لە بازاڕی ئەم وڵاتە دەست ناکەون و هاووڵاتییان بە نرخێکی زۆر گران لە بازاڕ ڕەش دەیانکڕن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.